سەردێڕ:

لە هەولێر ١٥ کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەونەکار

PM:09:43:28/01/2025

1796 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە چەند شەقامێک و چوار ریانێکی هەولێر کامێرای سەرپێچی تیژڕۆیی جیگیر دەکەوێتە کار بە شێوەی تاقیکاری.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەم شەو دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له چەند شەقام و چوار رییانێک دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) بۆماوەی ١٠ رۆژ، دواتر لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ.

ئاماژە بەوەشکرا، ئەو شەقام و چوار ریانانەی کامێراکان دەکەونە کار تێیاتە چوار ریانەکانی ئیسکان و چوار رییانی باز و زیتونە و خانزادی سۆران و ئەکرەم مەنتک و سێتاقان، چوار رییانی رزگاری و نەورۆز و گولان و شێخی چۆلی و چوار رییانی جیهان و سەربەستی و سەعد عەبدوڵا.

باسیان لەوەش کرد، کامێراکان سێ جۆر سەرپێچی تۆمار دەکەن وەک نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیک لایت و لێخووڕین بە خیرای زیاتر لەو خێرایەی رێگای پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت. هەروەها زیاتر هاتنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەی گڵۆپی ترافی سوورە.














گەلەری