PM:09:04:28/01/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت و پزیشکی پسپۆڕ بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە هاوڵاتییان لە شاری دهۆک ناچارن روو لە شارەکانی تر بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت بەچارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەبوونی پزیشكی پسپۆڕ، تووشبوانی شێرپەنجە و نەخۆشیە درێژخایەنەکان لە دهۆک بەناچاری و بۆ وەرگرتنی چارەسەر روو لە شاری موسڵ و شارەکانی تر دەکەن.
هاوکات، لە سنووری دهۆک ١٥ نەخۆشخانەی حکومی هەن
بەڵام پێنج نەخۆشخانەیان لەناو شارەکەدان و هەروەک هاوڵاتیان دەڵێن، لە دهۆک پزیشکی پسپۆڕ و دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشە درێژخایەنەکان
نییە.