سەردێڕ:

بەهۆی بۆردومانەوە دوو هاوڵاتی لە گوندێکی دینارتەی سنووری ئاکرێ شەهیدبوون

PM:03:39:27/01/2025

1844 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوە ئەمنیەکان رایانگەیاند، بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە دوو هاوڵاتی لە گوندێکی دینارتەی سنووری ئاکرێ شەهیدبوون، بەپێی زانیارییەکانیش دوو هاوڵاتیەکە هاوسەر بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانێکی تورکیاوە بۆسەر گوندی بامشمش دوو هاوڵاتی شەهیدبوون، وتیشی دوو هاوڵاتییەکە هاوسەرن، ناویان "جەعفەر جەلال" تەمەن ٥٨ ساڵ و هاوژینەکەشی ناوی "تینا محەممەد"ە و تەمەنی ٤٧ ساڵ بوو.

هاوکات کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی  (CPT)رایگەیاند، ئەو دوو هاوڵاتییە بۆ کاری کشتوکاڵ و چاندن لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی دیكەدا چونەتە گوندەکە و توشی ئەو رووداوە بوون.













گەلەری