توێژینەوە نوێیەکانی ئوسترالیا دەریدەخەن کە شیری وشتر دەتوانێت چەند سوودێکی سەرنجڕاکێشی تەندروستی پێشکەش بکات، بەتایبەتی بۆ سیستەمی بەرگری جەستە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی " lebanon24" بڵاو کراوەتەوە، شیری وشتر بە شێوەیەکی زیاتر پرۆتینی تێدایە بە بەراورد بە شیری مانگا، هەروەها پێکهاتە چالاکە زیندووەکانی ناو شیری حوشتر ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا زیانبەخشەکان و پشتگیری تەندروستی دڵ بکەن و ژینگەیەکی تەندروستتری ڕیخۆڵە دروست بکەن.
توێژینەوەکە
لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی کردووە کە شیری مانگا و حوشتر بەراورد دەکات، بە تایبەتی
گرنگی بەو پرۆتینانە دراوە کە کاریگەرییان لەسەر کارکردنی بەرگری جەستە و هەرسکردن
هەیە.
شیری
مانگا بە زیاتر لە ٨١٪ بەرهەمی شیری جیهان پێکدەهێنێت بەڵام لە ئێستادا شیری حوشتر
تەنها ٠.٤٪ی بەرهەمی شیری جیهانی پێکدەهێنێت.
لە
کاتی پشکنینی هەردوو جۆری شیرەکەدا، زاناکان هەزار و ١٤٣ پرۆتینیان لە شیری
حوشتردا دەستنیشانکردووە، لە کاتێکدا لە شیری مانگادا ٨٥١ پرۆتینیان دەستنیشانکردووە.
توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە ئەو پڕۆتینەی لە شیری حوشتردا هەیە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی
بەکتریا زیانبەخشەکان و رێگریکردن لە هەندێک نەخۆشی هەروەها توانای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی هەیە.
ئاماژەشیان
بەوە کردووە ئەو کەسانەی کە هەستیارییان بە شیرەمەنییەکان هەیە ، توێژینەوەکە پشتڕاستی
دەکاتەوە کە شیری حوشتر بە شێوەیەکی سروشتی بێتا لاکتۆگلۆبولینی تێدا نییە، کە پرۆتینی
سەرەتاییە و دەبێتە هۆی هەستیاری.
جگە
لەوەش شیری حوشتر ڕێژەی لاکتۆزی کەمترە وەک لە شیری مانگا، ئەمەش ڕەنگە هەرسکردن بۆ
هەندێک کەس ئاسانتر بکات.
شیری
مانگا بە شێوەیەکی گشتی ٨٥-٨٧٪ ئاوی تێدایە، لەگەڵ ٣.٨-٥.٥٪ چەوری و ٢.٩-٣.٥٪ پرۆتین
و ٤.٦٪ لاکتۆز.
لە
کاتێکدا شیری حوشتر لە ٨٧-٩٠٪ لە ئاو پێکدێت، ڕێژەی پرۆتینی لە نێوان ٢.١٥-٤.٩٠٪،
چەوری لە نێوان ١.٢-٤.٥٪ و ئاستی لاکتۆز لە نێوان ٣.٥-٤.٥٪.
جێگەی
باسە بەرهەمهێنانی شیری حوشتر لە دوای شیری مانگا و گامێش و بزن و مەڕ دێت و لە پلەی
پێنجەمی جیهاندایە.