PM:12:25:27/01/2025
1552 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە وەرزی دووەمى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆى دواکەوتنى مووچەوە بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک لە زۆرینەى قوتابخانەکانى سنووری سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بایکۆتی دەوام بەردەوامە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نزیکی مانگی دووە و حکومەتى کاربەڕێکەر تا ئیستا مووچەى مانگی ١٢ـی ساڵی رابردووى مامۆستایان و فەرمانبەرانى دابەش نەکردووە بەو هۆیەشەوە زۆرینەى مامۆستایان لە ناوەندەکانى خوێندن لە سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە بایکۆتى دەوامیان کردووە.
هاوکات، حکومەتى کاربەڕێکەر لە سەرەتاى وەرزی دووەمی خوێندن دەستیکردووە بە
جێبەجێکردنى یاسای خانەنشینى یەکگرتووى عێراق و بەوەش زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا
خانەنشین دەبن ئەمەش لەلایەک مامۆستایانى نیگەران کردووە و لەلایەکى دیکەش بۆشاییەکى
زۆر لە میلاکاتى قوتابخانەکان دروست دەکات.
دابەش نەکردنی و مووچەى مانگی ١٢ـی ساڵى رابردوو لە کاتێکدایە، ساڵی
رابردوو حکومەتى کاربەڕێکەر بە سەرجەم سەرچاوەکانى داهاتیەوە زیاتر لە ٢٠ تریلیۆن
دیناری لەبەردەستا بووە کە زیاتر لە ١٠ تریلۆن دینارى تەنها لە بەغداوە بۆ هاتووە،
بەڵام ١١ مووچەى دابەشکردووە، ئێستاش کە عێراق مووچەى مانگی یەکی ئەمساڵى دابەشکردووە،
لیستى مووچەى پاکنەکردووەتەوە و داواکاریەکانى بەغداى جێبەجێ نەکردووە تاکو پارەی
مووچەی بۆ بنێرێت.