سەردێڕ:

لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی نەخۆشانی تالاسیمیا دەستگیرکرا

PM:06:42:28/01/2025

2076 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی نەخۆشانی تالاسیمیا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەووتەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کەوا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کەسێک هەڵساوە بە دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی نەخۆشانی (تالاسیمیا). هێزەکانیان بە زووی تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە دەستبەجێ تیمەکانیان لە پۆلیسی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

ئەوەشیان خستەڕوو، لەکاتی ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر بەپێی ماددەی (٤٤٦)ی.س راگیراوە.

 













گەلەری