ئەو ئامۆژگارییانەش بریتین لە:
١. پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگ: کە چوویت بەتەمەنەدا دەبێت خواردنێک بخۆیت هاوسەنگ بێت، پڕبێت لە سەوزەوات، میوە، چەرەسات و پڕۆتنی تەندروست، ئەوەش بۆ هێشتنەوی تەندروستی دڵ و پارێزگاریکردنە لێی، خواردنەکانی وەک(شۆفان، تووەکان، سپێناخ، گێزەر و ماسی) زۆر بخۆ.
٢.کۆنترۆڵکردنی خواردنی خوێ: واز لەو خواردنانە بهێنە کە خوێیان تێدایە چونکە فشاری خوێن بەرزدەکەنەوە.
٣. رۆژانە وەرزشکردن: یەکێکی تر لە گرنگترین رێگەکان بۆ پاراستنی تەندوستیت لەکاتی چوون بەتەمەندا وەرزشکردنە، چونکە تەندروستی دڵ دەپارێزێت، سووڕی خوێن رێک دەخات، بۆیە پێویستە رۆژانە وەرزش بکەیت.
٤. وازهێنان لە جگەرە: ئەگەر باسی تەندروستی دڵت کرد، ئەوا دەبێت واز لە جگەرە بهێنیت، هەتا بچیت بەتەمەندا ئەو خووە تەندروستیت خراپتر دەکات و دڵت دوچاری چەندین کێشە دەکاتەوە، کۆلیسترۆڵی ناو خوێن بەرز دەکاتەوە و ئەگەری گیرانی خوێنبەرەکان زیاد دەکات، بۆیە لەبەر تەندروستی دڵت پێویستە دەستبەجێ واز لە جگەرەکێشان بهێنیت.