PM:04:58:23/01/2025
9192 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێشنیازی نوێی حکومەتى عێراق لەبارەی هەناردەى نەوتى هەرێمەوە رەتدەکەنەوە و دەڵێت، ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وتەبێژى حکومەتى کاربەڕێکەر لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوە کردووە، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا.
دەشڵێت، تووشی سەرسوڕمان بوون بەوەی پێشنیازێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ
لە پەرلەمانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ئەوەی راوێژ لەگەڵ هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجومەنی
وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ پەرلەمان نێردراوە.
باسی لەوەشکردووە، دەبێت ئەو پێشنیازەی لەسەر رێککەوتوون، بخرێتە دەنگدانەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی پێشنیازە نوێیەکەی حکومەتى عێراق، هەرێمی کوردستان
دەبێت سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە،
بە تەواوی رادەستی خەزێنەی گشتی بکات.