سەردێڕ:

٤ هەزار کۆچبەر گەڕانەوە عێراق

PM:08:01:22/01/2025

2620 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، عێراق چوار هەزار و ٥٠٠ كۆچبەری لە سنورەكانی نێوان پۆڵەندا، لیتوانیا و بیلاڕوسیا گەڕاندەوە. بریكاری وەزارەتی كۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت، كۆچبەرەكانی ئەوروپا لە دۆخێكی ناهەمواری سەختی مرۆیدا ژیانیان بەسەر بردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی ناوخۆی وڵات و كۆچبەرەكانی دەرەوە، لەسەر خواست و خۆبەخشانەی خۆیانە، نەك لەلایەن حكومەتەوە فشار بخرێتە سەریان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر ١٧٠ كەمپ بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرابوونەوە، بەڵام ئێستا ژمارەكەیان بۆ ٢٢ كامپ دابەزیوە كە ١٦ كامپیان لە پارێزگای دهۆكە و شەشەكەی دیكەیان لە پارێزگای هەولێرە، بەڵام كەمپەكانی پارێزگای سلێمانی بەتەواوی داخراون.

وتیشی، ژمارەی ئەو خێزانانەی لە ئەو ٢٢ كەمپە دەژین لە ١٨ هەزار خێزان پێكهاتوون كە زۆربەیان خەڵكی شەنگالن و تا ئیستا نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێن و ناوچەكانی خۆیان.

بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەركەوتوبون لە گەڕاندنەوەی چوار هەزار و (٥٠٠) هاوڵاتی بۆ خاكی وڵات كە لە سنورەكانی نێوان پۆڵەندا، لیتوانیا و بیلاڕوسیا كە لە دۆخێكی ناهەمواری سەختی مرۆییدا ژیانیان بەسەر بردووە.













گەلەری