سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و
دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێکرا.
لە دانیشتنەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێم دەنێردرێت و مەترسی لەسەر نییە ، هەروەها باسی هەموو ئەو رێگری و کۆسپانە
کرا کە لەبەردەم ناردنی مووچەدا هەیە و مانگانە دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران.
شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاند کە مووچەخۆرانی هەرێم
گیرۆدەی دەستی کاربەدەستانی هەرێم و دوو حیزبی دەسەڵاتدارن، بۆیە حەق وایە مووچەخۆر
و هاوڵاتییانی هەرێم جیابکرێنەوە لە دوو حیزبی دەسەڵاتدار و رێگە نەدرێت کە مووچەخۆران
و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانی رەفتاری هەڵەی هیچ کەس و
لایەنێک.