سەردێڕ:

سکاڵای بەرەی تورکمانی و عەرەب سەبارەت بە کەرکوک رەتکرایەوە

PM:04:32:22/01/2025

1660 جار خوێندراوەتەوە

دادگای ئیداریی بەغدا دروستكردنی ئیدارەی خۆجێی كەركوكی رەتکردەوە و شەرعیەتی دا بە دانیشتنەکە و ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دادگای ئیدارەی کارگێڕی لە نوسراوێکدا رایگەیاند، "دادگا بە رێککەوتن بڕیاری دا بە رەتکردنەوەی داواکە"، هەروەها سکاڵاکاران دەبێت تێچووی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا بگرنە ئەستۆ.

هاوکات، لە نوسراوەکەدا جەخت لەوەشکرایەوە، کە سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار بە زۆرینەی رەها هەڵبژێردراون، کە نۆ ئەندام لە کۆی ١٦ ئەندام دەنگیان داوە و هەردوو پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵنەبژێردراون.













گەلەری