AM:10:06:22/01/2025
9444 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون، دەبێت فۆرمێک پڕ بکەنەوە بۆ بەردەوام بوون لە کار کردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی درێژکردنەوەی خزمەتی فەرمانبەرایەتی بۆ کەس و کاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدان، ئەو فەرمانبەرانەی کە تەمەنی خانەنشین بونیان گەیشتۆتە ٦٠ ساڵ و زیاتر، دەبێت فۆرمێک پر بکەنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پر کردنەوەی فۆرمەکە بە
مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی راژەکەی.
باسی
لەوەشکرد، تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە بەردەوامن لە کار کردن و تاوەکو
ئێستا خانەنشین نەبوون، ئەوەشتی خستەڕوو، ئەم فۆرمە تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆی
رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ بەردەست دەبێت.