سەردێڕ:

لیژنەی دارایی تایبەت بە گرفتی مووچەى هەرێم سەردانى وەزارەتی دارایی دەکەن

PM:08:07:18/01/2025

2804 جار خوێندراوەتەوە

چەند چاوگێک بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، سبەی لیژنەی دارایی، تایبەت بە گرفتی مووچەى هەرێم بڕیارە سەردانى وەزارەتی دارایی بکەن و دواتر قسەی خۆیان بۆ کێشەی مووچەی مانگی ١٢ بە سودانی بڵێن و ئەویش بڕیارێک بدات.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، چەند چاوگێک بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بڕیارە سبەی لیژنەی دارایی تایبەت بە گرفتی مووچەی هەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێم بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سەردانەکەیان بڕیارە دواتر قسەی خۆیان و گرفتی کێشەی مووچەی مانگی ١٢ ساڵی رابردوو بە سودانی بڵێن و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بڕیارێکی لەسەر بدات.

ئەوە لەکاتێکدایە، وەزارەتى دارایی عێراق لە دواین راگەیەندراویدا دەڵێت مووچەى تەواوى ساڵی رابردوو بە مانگی ١٢ـشەوە بۆ هەرێمیان ناردووە و حکومەتى کاربەڕێکەریش ئەمە  رەتدەکاتەوە، بریارە لیژنە تایبەتەکەى مووچەش راست و دروستى ئەم دوو قسەیە یەکلابکەنەوە و دواتر سەرۆک وەزیرانى عێراق بریارێک لەسەر ناردنى پارەى دیکە بۆ مووچەى مانگی ١٢ـی هەرێم بدات.













گەلەری