PM:07:07:18/01/2025
11776 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پاش تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ لە سبەینێ یەکشەممەوە تا رۆژی ٢٥ـی ئەم مانگە، لەسەرجەم خوێندنگەکان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی پەروەردەی هەرێم، دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە ئەمڕۆوە قوتابیان بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت و پشووی وەرزی یەكەم
لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەكات و لە ٢٥ی مانگ کۆتایی دێت و لە ٢٦ـی کانونی
دووەمـی ٢٠٢٥، وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
ئەوە
لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٨ـی ئەم مانگەوە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم خولی یەكەم
دەستیپێكرد و ئەمڕۆ شەممە كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.