کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە ناوچە سنوری و شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکان هەرێم دەکات و لە ناوچە بەرز و شاخاویەکان بەفر دەبارێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە دوای نیوەڕۆی سبەینێ پلەکانی گەرما ٢بۆ ٤ پلە بەزر دەبێتەوە بە بەراورد
بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پێشبینیش دەکرێت شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و دواتر بەرەو لاوازبوون بچێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٩ پلەی سیلیزى
سلێمانی : ١٧ پلەی سیلیزى
دهۆک : ١٨ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢١ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٨
پلەى سیلیزى
حاجی
ئۆمەران: ٧ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٦
پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢١ پلەى سیلیزى.