PM:07:57:04/02/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی غەززە رایگەیاند، دانووستانەکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان غەززە و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و دەشڵێت، قۆناغی دووەم بریتی دەبێت لە نۆژەنکردنەوەی غەززە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەبدولـلەتیف قانوع، وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی غەززە بڵاویکردەوە، قۆناغی دووەمی ئاگربەست بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەلان چووەتە بواری جێبەجێکردەوە و بە پەرۆشن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ خاکی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی دووەمدا دەستدەکەن
بە نۆژەنکردنەوەی غەززە، بەڵام هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ئاگربەستەکە دوادەخات.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل
ئامادەکاری دەکات نۆ ناردنی شاندێک بۆ قەتەر لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە.