بەڵێ ئەمریکا ناکشێتەوە
AM:08:48:01/02/2025
2756 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+
-
دۆخی سوریا لەسەردەمی یەکەمی حوکمی دوناڵد ترەمپ دا،زۆر گونجاوتربوو بۆکشانەوە،چونکە ئێران و هیلالە شیعیەکەی لەوپەڕی بەهێزیدا بوون و هەڕەشەبوون بۆسەر بنکەو هێزەکانی ئەمێریکا لەلایەک. مانەوەی ئەمێریکا لەو وڵاتەدا،بەدیدی ئابوریانەی ترەمپ زیان بەخش بوولەهەمان کاتتدا،بەهۆی تێچوی مانەوەو شەڕی داعش لەناوچەکەدا.
ئەمە جگە لەوەی شەڕی ئۆکراین و روسیا لەئارادا نەبوو.
لەئێستایەکدا کە دەکرێت بڵێین سوریایەک کە لەژێر دەسەڵاتیی لقێکی قاعیدەی بەرگ گۆڕاودایە، هیچ دڵنیاییەک نییە بۆ ئەو دەسەڵاتە کە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل نەلەلایەن خۆیەوە،نەلەتوانای ئەوەدایە کۆنترۆڵکردنی پێکهاتەی گروپە جیاوازەکانیی کە حوکمی دیمەشق بەڕێوە دەبەن گرەنتی بکرێت بپارێزێت،کە ڕوونە ترەمپ چ پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ باڵی ڕاستڕەوی توند ڕەوەکانی حکومەتەکەی نەتانیاهۆدایە،کە ئەمەش ئەوپەڕی ڕێخۆشکەر بووە بەرگریکردن لە ئیسرائیل،ئەمەش بەدەر لەسروشتی پاڵ پشتی و پشگیرییەکانی ئەمێریکا بۆ ئەو وڵاتە،بۆیە هەر شرۆڤەیەک بەلای کشانەوەی ئەمێریکادا بچێت لەسوریادا تەواو نالۆژیکانەیە.
ئەوەی دەشێت بەدید بگیرێت لەو پەڕی ئەگەردا ڕێککەوتنی ترەمپ و ئەردۆگان دەبێت لەسەر کەم کردنەوەی دەسەڵاتیی جیۆگرافی هەسەدە و پشتێنەیەکی لەچەک داماڵراوە بەنزیکەیی درێژ بکرێتەوە هەتا سنوری ئوردن و مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لەو شوێنانەی ئێستا داگیری کردووە بەتایبەت بەرزایی هرمون و بەڕەزامەندی و لێکتێگەیشتنی ئەمێریکا و تورکیا و بێ دەنگی سعودییه،کە ئەمەش زامنی دڵنیایی زیاتر بۆ ئیسرائیل دەستەبەر دەکات.