AM:09:21:04/02/2025
19780 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مانگی ١ی مووچەخۆرانی هەرێم. دەشڵێت، بڕیارە بڕی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەغدا دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مانگی١ی مووچەخۆرانی هەرێم، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار دەخرێتە سەر
هەژماری بانکی هەرێم.
هاوکات، دوێنێ هەرێم و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی نەوتی هەرێم و رادەست کردنەوەی، بەغداش بڕیاریدا کە مووچەی هەر ١٢ مانگەکەی
هەرێم بنێرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە خانە نشینانیشەوە.
گۆران عەبدوڵا - بەغداد