PM:06:03:18/01/2025
7064 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، تا چوارشەممە پەرلەمان کۆبوونەوە نەکات محەمەد سلێمان دەست لە سەرۆکی دانیشتنی یەکەم دەکێشێتەوە، وتیشی، پارتی پێیوتووین جگە لە سەرۆکی حکومەت و هەرێم، ٥٠ پۆستی باڵا بە دەسەڵاتەوە شایانی گفتوگۆکردنە بەڵام ئەوان پێیان راگەیاندوون، بەشداری حکومەتێک ناکەن دەسەڵاتیان نەبێت و نەتوانن بەڵێنەکانی هەڵبژاردن جێبەجێبکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەربارەی بەشداریکردن لەحکومەت کۆبوونەوە و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییەدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر تا چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، ئەوا محەمەد سلێمان، دەست لە سەرۆکی دانیشتی یەکەم دەکێشێتەوە.
هەروەها، دەستپێشخەریەکیشی خستە بەردەم لایەنەکانی
دەرەوەی پارتی و وتی، ئەوان و لایەنەکانی دەرەوەی پارتی زۆرینەن و ئەگەر راست دەکەن با لایەنەکان سەرۆک
وەزیرانێک دیاریبکەن، ئەوان وەک نەوەی نوێ دەنگیان پێدەدەن و پۆستیشیان ناوێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پارتی پێی وتووین جگە لە پۆستەکانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم ٥٠ پۆستی باڵا بە دەسەڵاتەوە شایەنی گفتوگۆکردنە.