PM:04:17:18/01/2025
4136 جار خوێندراوەتەوە
بانكی ناوەندی عێراقی رەتی دەكاتەوە هیچ بڕیار و رێنماییەكی سەبارەت بە داخستنی سەكۆكانی ئاڵوگۆڕی دراو و وەرگرتنی مووچە، یان گۆڕینیان بۆ كۆمپانیا دابێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، لە راگەیەنراوێكی فەرمییدا بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕیارێکمان سەبارەت بە داخستنی سەکۆکانی ئاڵوگۆڕی دراو نەداوە، هاوكات داوای لە هاوڵاتیانیش كرد كە وریا بن لە گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەی باس لە داخستنی ئەو سەكۆیانە دەكەن.
هەروەها،
بانكی ناوەندیی عێراق جەختی كردەوە كە دوایین بەیاننامەی بانك باسی لە فراوانكردنی
سەكۆكانی دابەشكردنی پارە لە رێگەی هەموو كەناڵە بەردەستەكانەوە بە ئەی تی ئێم
و ئامێرەكانی پارەدانی نەختینە، هەروەها كۆمپانیا
مۆڵەتپێدراوەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، لەگەڵ سەكۆكانی پارەدانی ئەلكترۆنی، كردووە.