سەردێڕ:

بەفر و باران دەست پێدەکاتەوە

PM:11:43:17/01/2025

8404 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە شەپۆلی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام بێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق باسى لەوەشکردووە، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە عێراق دەگرێتەوە و بەبڕى جیاواز باران دەبارێت.

هاوکات، پیشبینى ئەوەش دەکرێت پلەکانى گەرما دابەزن و بەفریش لەسەر شاخەکان ببارێت.

 













گەلەری