AM:11:46:17/01/2025
2700 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی ئەو خانووانەی نرخەکانیان لە سەروو ١٠٠ ملیۆن دینارەوەیە قەدەغە دەکات. دەشڵێت، دەبێت مامەڵەی فرۆشتنی ئەو خانوانە تەنها لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە بێت و ئەو هەنگاوەشیان بۆ رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هاوڵاتیان ناتوانن راستەوخۆ لەنێوان خۆیاندا کڕین و فرۆشتن بەو خانوانەوە بکەن کە نرخەکانیان لە سەروو ١٠٠ ملیۆن دینارەوەیە، بەڵکو دەبێت مامەڵەکە لە رێگەی بانکی ناوەندی یان یەکێک لە بانکە متمانەپێکراوەکانەوە ئەنجام بدرێت.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، بڕیارەکە بۆ رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە و دەبێت بانکی ناوەندیش
ئاگاداری تەواوی مامەڵەکە بێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی عێراق رێوشوێنی
سنووردارکردنی سپیکردنەوەی پارەی لە کەرتی خانووبەرەدا راگەیاند و ئەوکات کڕین و
فرۆشتنی ئەو خانوانەی لە نێوان هاوڵاتیاندا راگرت کە نرخەکانیان سەروو ٥٠٠ ملیۆن دینار
بوو، بەڵام لە ئێستادا بۆ ١٠٠ ملیۆن دینار کەمکراوەتەوە.