سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق داوا دەکات پارەی کارمەندانی سەر سندوق خەرج بکرێت

PM:05:50:15/01/2025

1816 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، داوایان لە نوسینگەی سودانی کردووە رەزامەندی بدات بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان خەرج بکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، پەیوەندیان بە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات کە وەزارەتی دارایی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان خەرج بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پارەکە لە رێگەی لقی بانکەکانەوە خەرج بکرێت و دەشڵێت، ئەو بڕەی دیاریکراوە بۆ کارمەندان لە ٥٠ هەزار دینارەوە بۆ ٣٥٠ هەزار دینار دیاریکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاندبوو، کارمەندانی خاوەن بڕوانامە ٢٥٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت و ئەو کەسانەش کە وەکو یەدەگ دانراون بڕی ٥٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت.

 













گەلەری