PM:10:53:31/07/2025
3804 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی سلێمانی بۆ پێدان و دابەشکردنی زەوی رێککارەکانی خێراتر دەکات و دەڵێت، بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێکردنی کاری جیاکردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی، ١٢ بڕیار و نووسراوی دیكەی سەرۆكایەتیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كران بەمەبەستی تەواوكردنی كاری تۆماركردنی جیاكردنەوە و رێكارەكان تاوەكو بتوانرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانی دابەشكردنی زەوییەكەیان و بەناوكردنیان بۆ تەواوبكرێت.
هاوکات داوایەک
ئاڕاستەی سوودمەندان دەکات و دەڵێت، داواكارن لەو کەسانەی كە سوودمەندبوون لەو بڕیارە
سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشی موڵكایەتی زەوی و زار بكەن.
شارەوانی
سلێمانی دەشڵێت، تا ئێستا ٢٢ بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێكردنی كاری جیاكردنەوە و
ژمارەیەكی زۆر كەم ماون لە بڕیارەكان و چاوەڕێی تەواوكردنی رێكارە هونەری و
یاساییەكانین لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان تاوەكو لە نزیكترین كاتدا هەوڵبدرێت
كاری لەسەربكرێت و تەواوبكرێت.