حکومەتی ئەڵمانیا، لە ساڵی رابردوودا زۆرترین هاوڵاتی تورکیا و جۆرجیای دیپۆرت کردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە راپۆرتکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی دیپۆرتکردووەتەوە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، بە شێوەیەک لەمانگی یەک تا تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ١٨ هەزار و ٣٨٤ کەس لە ئەڵمانیا دیپۆرت کراونەتەوە و لەساڵی ٢٠٢٣ دا ١٦ هەزار و ٤٣٠ کەسی دیپۆرتکردووەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە لە ریزبەندی یەکەم وڵاتی
تورکیا دێت، بەشێوەیەک ١٧٢٠ هاوڵاتی ئەو وڵاتە دیپۆرتکراونەتەوە لە ساڵی رابردوو.
هەروەها، خەڵکی
جۆرجیا لە پلەی دووەمدان و هەزار و ٦٧٨ کەسی ئەو ولاتە دیپۆرتکراونەتەوە، دوای
ئەوانیش وڵاتانی سوریا و ئەفغانستان و مەقدۆنیاو ئەلبانیاو سڕبیا و عێراق دێن.
هاوکات،
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی رابردوو بەشێک لەو کەسانەی
نەناردووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.