PM:05:43:26/09/2025
376 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەڵێت، ئه‌و كاندیدانه‌ی سه‌رپێچی ڕێساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و بەتایبەتیش قسە و وتاری توند لە بانگەشەکانیان بەکاردەهێنن، ئەوا له هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش ده‌كرێن و دورده‌خرێنه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، موهه‌نه‌د سه‌ڕاف، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی، كۆمسیۆن به هاوكاری لیژنه‌ی نیشتمانی كارده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هەر رەفتارێکی توندڕه‌وی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، پێویستە كاندیده‌كان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌کە دووربكه‌ونه‌وه لە زمانی زبر و توندڕەو لە لێدوانەکانیاندا.
روونیشیكرده‌وه،
ئه‌گه‌ر كاندید پابه‌ند نه‌بێت به میكانیزمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ده‌توانێت
بگاته دوورخستنه‌وه له هه‌ڵبژاردن، بە شێوەیەک کە سەرەتا لەلایەن کۆمسیۆنەوە له
رێگه‌ی پرۆسه‌كانی چاودێریەوە كاندید ئاگاداردەکرێتەوە كه ئه‌م كاره هه‌ڵه‌یه،
دواتر دووباره رێنمایی ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوو به رێكاره‌كانه‌وه،
ئه‌وا سزاكه ده‌توانێت بگاته پێبژاردن، دوای ئه‌و سزایه‌ش، دورخستنه‌وه‌ی
كاندیده‌كه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.