سەردێڕ:

٢٠٢٤ ساڵی رووداوە گەورەکان

PM:11:59:31/12/2024

4752 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی ٢٠٢٤ چەندین رووداوی سیاسی و سروشتی روویاندا، رووداوەکان بە شێوەیەکن، کاریگەرییەکانیان بۆ ساڵی ئایندە و ساڵەکانی دواتریش درێژ دەبنەوە، لە ئێستاشدا تەواوی جیهان چاوەڕوانن تا بزانن ساڵی ٢٠٢٥ چی بۆ هەڵگرتوون.


ئەمشەو ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کۆتا شەوی ساڵی ٢٠٢٤، ساڵی رووداوە گەورەکان و مردنی سەرۆک و رووداوە سروشتیەکان، لەم ساڵەدا چەندین رووداوی سەرنجراکێش و دەگمەن بەسەر جیهاندا روویاندا.

لەدیارترینی ئەو رووداوانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ روویاندا، لە دەستپێکی ساڵی نوێدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلەی رێختەر ژاپۆنی هەژاند و لە ٧ـی ئازاردا سوید بووە ٣٢ـەمین ئەندامی ناتۆ، لە ١٠ـی نیساندا ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردەوە.

دواتر، لە ١٤ بۆ ١٩ـی حوزەیران هەزار و ٣٠٠ حاجی لە مەککە گیانیان لەدەستدا و لە ١٣ـی تەمموزدا  لەبانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا و بریندار کرا و لە ٥ـی ئابدا شێخ حەسینەی سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە وڵاتەکەی هەڵات و لە ٥ـی تشرینی دووەمدا دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

لە ٤ـی کانونی یەکەمدا پەرلەمانی فەڕەنسا متمانەی لە حکومەتی وڵاتەکەی وەرگرتەوە و دواتر لە ٨ـی کانونی یەکەمدا بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریا لە وڵاتەکە هەڵات.

لەلایەکی دیکەوە، بۆ هەرێمی کوردستان وەکو زۆربەی ساڵەکانی پێشوو رووداو و بابەتەکان دووبارەبوون بۆ خەڵکی کوردستان، وەکو دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و رووداوی هاتووچۆ بەهۆی نالەباری رێگاوبانەکان و قەیرانی بێ کارەبای و بێ ئاوی، دانەمەزراندنی دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و گەندەڵی دەسەڵاتداران.













گەلەری