سەردێڕ:

لە عێراق هەڵدانی یاری ئاگرین لە سەری ساڵدا قەدەغە دەکرێت

PM:02:12:31/12/2024

1396 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی راگەیەندرا لە عێراق هەڵدانی یاری ئاگرین لە هەشت شوێن قەدەغە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا قەدەغەکردنی یارییە ئاگرینەکانی لە "نێو هۆڵى بۆنە و موناسەبەکان و زۆر شوێنی تر لە ئەمڕۆدا بۆ سەری ساڵ راگەیاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەشت شوێنەی لە رێنماییەکاندا خراوەتەڕوو کە یاری ئاگرین تێیدا قەدەغە دەکرێت "نزیک ستونى کارەبا و نزیک دارخورما و درەخت و لەنێو ئۆتۆمبێلدا هەروەها نزیک بەنزیخانە و تەنکەرى گواستنەوەى سووتەمەنى و نزیک بوتڵى غاز و نزیک مووەلیدەى کارەبا و نزیک نەخۆشخانەکان و نێو هۆڵى بۆنە و شوێنى داخراو".

هاوکات بە پێی رێنماییەکان هاتووە کە قەدەغەیە منداڵ یاریی ئاگرین هەڵبدات و بەکاربهێنێت و هەرکەسێکیش سەرپێچی رێنماییەکان بکات لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆوە رێوشوێنی پێویست دژیان دەگیرێتەبەر.

 

 

 

 













گەلەری