PM:12:21:30/12/2024
2480 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێجو ئەیر داوای لێبوردن دەکات دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک بە سەرنشینەوە لە کۆریای باشوور.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کیم ئی-بای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جێجو ئەیر، داوای لێبوردنی کرد دوای ئەوەی یەکێک لە فڕۆکە هێڵە ئاسمانییەکەی کە سەرنشینی تێدابوو لە فڕۆکەخانەیەکی کۆریای باشور، کە لە رۆژی رابردوودا لە یەکشەممە ٢٩ـی کانوونـی دووەمدا کەوتە خوارەوە و ئاگری گرت.
هاوکات دوای ئەوەی فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧-٨٠٠ لە فڕۆکەخانەی "موان"
لە رێڕەوی فڕین لایداوە، لانیکەم ١٧٧ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و دوو ئەندامی تیمی
فڕۆکەوانیەکە لە ژیاندا ماون رزگارکراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری جیمپۆ، کیم ئی-بای،
داوای لێبوردن و سەرەخۆشی خۆی لە دڵەوە دەڕبڕی بەرامبەر خێزانەکانی قوربانیانی
رووداوەکە کە گیانیان لەدەستدا و بەمەش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە یەکێک بوو لە کوشندەترین
کارەساتەکانی مێژووی فڕۆکەوانی لە کۆریای باشور.