AM:09:06:28/12/2024
16392 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین چڕدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. دەشڵێت، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کەشناسیی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاوازەکان دەبارێت.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، لە دوانیوەڕۆوە کۆتایی بەم شەپۆلی بەفر و بارانە دێت کە رووی لە هەرێم کردووە.