سەردێڕ:

زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر ئاشکراکرا

PM:07:10:01/11/2021

6864 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە ٥٠٠ خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بە تەواوتی له‌ناوچووە و ١٣٠ ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون.


دواى ئەوەى رۆژى شەممە، بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له‌ بەشێکى شارى هەولێر روویدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بۆ زانین و دەرخستنى رێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە، چەند لیژنەکەیان پێکهێناوە و دەرەنجام زەرەر و زیانەکان بەمشێوەیە دیاریکراون:

یەکەم/ ٥٠٠ خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بە تەواوتی له‌ناوچووە.

دووه‌م/ ١٣٠ ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون.

سێیەم/ ١٢٧ خانوو زیانیان بەرکەوت.

چوارەم/ دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕەکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.

پێنجەم/ هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە هەندێک ناوچەی هەرێمی گرتەوە، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی لافاوێکی گەورە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان، بە تایبەتی هەولێر و بەوهۆیەوە رۆژی یەکشەممە پشوو لەو پارێزگایەدا راگەیەنرا.













گەلەری