سەردێڕ:

راوێژکاری ترەمپ: ئازادکردنی زیندانییەکان و داهاتووی حوکمڕانی غەززە پەیوەندیان پێکەوە نییە

PM:03:25:05/12/2024

1356 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، لە کارە پێشینەیەکانی ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا ئازادکردنی دەستبەجێی زیندانییەکانە بەبێ دواکەوتنی زیاتر.


دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هۆشیاریدا، "ئەگەر هەتاکو ٢٠ی ١٢ بارمتەکانی کەرتی غەززە ئازاد نەکرێن ئاگر لە گروپە چەکدارەکانی غەزە بەردەدەم"

مەسەد بولۆس راوێژکاری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆ پوینتی فەرەنسی ئاماژەی بەوەشدا، ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان دەبێت جیاواز بێت لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئایندەی غەززە.

بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پێگەیە دەبێت لە چوارچێوەی ئاگربەستێکی کاتیدا بێت.

هەروەها بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ترەمپ هیچ نیازێکی نییە ئازادکردنی بارمتەکان بە حوکمڕانی داهاتووی کەرتی غەززەوە ببەستێتەوە.













گەلەری