PM:12:50:02/12/2024
3292 جار خوێندراوەتەوە
دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد سلێمان سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی محەمەد سلێمان، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان دەستی پێکرد و هەر خۆشی وەکو یەکەم ئەندام سوێندی یاسای خوارد.
هاوکات، دواتر لە وتارێکدا رایگەیاند، دەبێت سەرجەم پەرلەمانتاران پابەندی
ئەو بەڵێنانە بن کە بە هاوڵاتیانیان داوە و دەبێت لەم خولەدا سەرجەم پەرلەمانتاران
رۆڵی خۆیان بگێڕن.