سەردێڕ:

پارتی: ئەمڕۆ سەردانی یەکێتی دەکەین

AM:11:45:30/11/2024

1208 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهینانی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕ بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوەسەردانی یەکێتی دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ ـی ١١ـی ٢٠٢٤ دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە سلێمانی سەردانی یەکێتیی دەکەن و باس لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن.

ئەو کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی بەجیا لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەتەوە و دوێنێ شاندی دانوستانکاری یەکێتی دوای سەردانەکەی بۆلای کۆمەڵ لەگەڵ نەوەی نوێ کۆبووەوە و سەرۆکی شاندی نەوەی نوێش رایگەیاند، مەرجەکانی نەوەی نوێ روونە و دوای پارتی پرۆژەکەیان بە یەکێتی داوە و هەردوو لایەنەکەش لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان مناقەشەی پرۆژەکەی نەوەی نوێ دەکەن.

هاوکات، پرسی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانیش پرسی سەرەکی گفتوگۆکان بوو کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەسەرۆکایەتی محەمەد سلێمانی بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە لە نەوەی نوێیە یەکەم دانیشتنی خۆی سازبکات.













گەلەری