AM:11:15:26/11/2024
9248 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١١ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستیان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە کۆتایی مانگی ١١ داین و تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی ١٠ یان وەرنەگرتووە
و حکومەتی کاربەڕێکەریش ئامادە نییە لە داهاتی ناوخۆ موچەکەیان پێبدات.