سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: هێزە چەکداریەکانی فەڵەستین نایانەوێت تەنها شەڕ بوەستێت بەڵکوو دەسەڵاتیان دەوێتەوە

PM:11:14:18/11/2024

3088 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆکاری نەگەیشتنی هێزە چەکداریەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل بە رێکەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ ئاشکرا دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٤، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، تاکە شتێک کە هێزە چەکداریەکانی فەڵەستین دەیانەوێت، تەنها رێکەوتن نییە بۆ کۆتایی هێنانی شەڕ و چونە دەرەوەی سوپا لە کەرتی غەززە، بەڵکوو گەڕانەوەی دەسەڵاتەکانی پێشتری دەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکات ئازادی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە لوبنان و غەززە مەرجێک بێت، کە ناتوانرێت دەستکاری بکرێت و هیچ رێککەوتنێکی دیکە قبووڵ ناکەن کە ئەو رێککەوتنەی تێدا نەبێت.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەکی بەرگریکردن یاخود هێرشکردن. دەشڵێت، "ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی شەڕەنگێزانە دژی ئێمە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، باجێکی قورسی دەبێت".















گەلەری