سەردێڕ:

پزیشکێک: لەرزینی دەستەکان ئاماژەن بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

PM:06:33:14/11/2024

2612 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی رووسی ئاماژە بەوە دەکات لەرزینی دەستەکان رەنگە هەندێکجار ئاماژە بن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.


ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، " لەرزینی دەستەکان شێوەی جیاوازیان هەیە، هەموو کەس رووبەرووی ئەو لەرزینە دەبێتەوە بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر بۆنمونە لە کاتێک تووشی سترێس و ماندووبوون و گرژبوونی ماسولکەکان دەبێت یان لە ئەنجامی زۆر خواردنەوەی کافاین و ماددە کهولییەکان بەڵام رەنگە هەندێک جارلەرزینی دەستەکان ئاماژەبن بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار".

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە جیاوازی لەنێوان لەرزینی فیزیۆلۆژی و ئەو لەرزینە بکرێت که بەهۆی نەخۆشییەوە دروست دەبێت و پێیدەوترێت "Essential tremor" بەو پێیەی ئەم نەخۆشییه به یەکێک لەو نەخۆشییانه دادەنرێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە دەمارەکاندا، ئەم نەخۆشییە لە ٥٠-٧٠٪ـی خەڵکدا هەیە و هێشتا هۆکارەکانی نەزانراون، ئەمەش بە حاڵەتێکی کۆئەندامی دەمار دادەندرێت کە دەبێتە هۆی لەرزین و دەتوانێت کاریگەری لەسەر نزیکەی هەموو بەشێکی جەستە هەبێت، بەڵام لەرزەکە زۆرترین جار لە دەستەکاندا روودەدات تەنانەت لەکاتی ئەنجامدانی کارە سادەکانیش وەک خواردنەوەی پەرداخێک ئاو یان لە کاتی هەڵگرتنی شتێکدا.

هەروەها چەند هۆکارێکی دیکەی دەستنیشان کرد کە رەنگە لەرزینی دەستەکان ئاماژەبن بۆ تێکچوونی غودە یان هەبوونی کەموکورتییەک لە بەشەکانی مێشکدا.

میاسنیکۆڤ ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست لەرزینی زۆرەوە دەناڵێنن راوێژ بە پزیشکانی پسپۆڕ بکەن بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستییان و زانینی هۆکارەکەی.













گەلەری