سەردێڕ:

سەبارەت بە مووچە؛ سودانی چی بە لایەنەکان وت؟

PM:09:32:13/11/2024

31276 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کۆبوونەوەی لە شاری هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشێکی لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دا کە تێیدا پرسەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، مووچە و بودجە، پرسی نەوت، سەرژمێریی گشتی و چەند دۆسیەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.


بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان وتویەتی، هەرێم بەپێی رێککەوتنەکان داهاتی نانەوتی رادەست نەکردووە، ئەوانیش ناتوانن لە دەرەوەی رێککەوتنەکان و پابەندی هەرێم پارەی مووچە بنێرن.

لەلایەکی دیکەوە، سودانی داوای کردووە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا هەرێم وەک نیشاندانی پابەندیی خۆی بە رێککەوتنەکان بەشێکی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، تاوەکو لە هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەدرێت.

باسی لەوەش کردووە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ئەمساڵیش، پەیوەستە بە پابەندبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکان و ئاسانکاریکردن بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.













گەلەری