سەردێڕ:

سودانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکەین

PM:08:02:13/11/2024

2328 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، سودانی بەڵێنیدا لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر بکات. وتیشی، "پێویستە گۆڕانکاری لە حکومڕانی هەرێمدا بکرێت".


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی جیاوازیان لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سودانی پێی وتوون لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێمیش چارەسەر دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ سودانی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کردووە، سودانی باسی لەوەکرد کە گرنگە شەرعیەت بۆ هەرێم بگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و تا ئێستا لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە. وتیشی، "با پارتی و یەکێتی خۆیان حکومەت پێکبهێنن گەر بۆیان دەکرێت".
شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاند، ٣٣ ساڵە ئەو دوو حزبە هەموو پۆستە هەستیارەکانیان بەدەستەوەیە و کاتی گۆڕانکارییە. 














گەلەری

‌بەپەلە