PM:05:15:13/11/2024
2420 جار خوێندراوەتەوە
پاش بەجێهێشتنی شاری هەولێر، لە درێژەی سەردانەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماوەی سەردانەکەیدا لە شاری سلێمانی سەردانی نەوەی نوێ بکات و لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆببێتەوە. هاوکات، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەر و بەشێکی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
بڕیاریشە دۆسیەکانی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، مووچە، بودجەی هەرێم، پرسی نەوت و چەند دۆسیەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای لایەنەکان تاوتوێ بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی سەردانەکەیدا لە شاری هەولێر، سەرۆک وەزیرانی
عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووەوە، لە
کۆبوونەوەکاندا سودانی جەختی لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی
بانکە فیدڕاڵییەکانەوە کردەوە، جگە لەوەش پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
و چارەسەرکردنی
دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان ههولێر و بهغدا لەڕێگەی گفتوگۆی بینادنەر و پابەندبوون
بە دەستووری عێراقهوه، تاوتوێ کران.