سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک شیر بە گەدەی بەتاڵ دەخۆیتەوە؟

PM:11:54:12/11/2024

3164 جار خوێندراوەتەوە

شیر پڕە لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک پرۆتین و کالیسیۆم و ڤیتامین D ، تەندروستی ئێسک و ماسولکەکان باشتر دەکات، بەڵام بژاردەیەکی باش نییە بۆ هەموو کەسێک.


لە ماڵپەڕی " onlymyhealth" بڵاو کراوەتەوە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٥٠ ساڵدایە پێویستە ڕۆژانە نزیکەی هەزار میلیگرام کالیسیۆم بخۆن، بۆ ژنانی تەمەن ٥١ ساڵ و سەرووتر و پیاوانی تەمەن ٧١ ساڵ و سەرووتر، ژەمی پێشنیارکراوی شیر زیاد دەکات بۆ ١٢٠٠ میلیگرام لە ڕۆژێکدا.

سوودەکانی خواردنەوەی شیر بە گەدەی بەتاڵ، بریتین لە:

١. دەستپێکردنی ڕۆژەکەت بە پەرداخێک شیر دەتوانێت سەرچاوەیەکی خێرای وزە و کۆمەڵێک مادەی خۆراکی پێویست بێت بۆ جەستە، شیر ​​دەوڵەمەندە بە پرۆتین، کە یارمەتی دروستکردن و چاککردنەوەی شانەکان دەدات، بڕێکی پێویست ڤیتامین D ی تێدایە هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان.

٢. خواردنەوەی شیر بە گەدەی بەتاڵ یارمەتیدەرە لە شێدارکردنەوەی جەستە، بەو پێیەی شیر نزیکەی ٩٠% ئاو پێکدێت، یارمەتی گۆڕینی ئەو شلەمەنیانە دەدات کە لە کاتی خەوتندا لەدەستی دەدەیت.

٣. شیر کاریگەری هێورکەرەوەی هەیە لەسەر ناوپۆشی گەدە، بەتایبەتی ئەگەر بەهۆی ئەو خۆراکە ترشانەی کە ڕۆژێک پێشتر خواردبێتت و زیانی پێ گەیاندبیت، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە هەرسکردن و یارمەتی کەمکردنەوەی ناڕەحەتی پەیوەست بە کێشەکانی هەرسکردن.

سەرەڕای سوودە زۆرەکانی پسپۆران هۆشداری ئەوە دەدەن کە ئەو کەسانەی ئەم کێشە تەندروستییانەیان هەیە، خۆیان لە خواردنەوەی شیر بە گەدەی بەتاڵ بەدووربگرن، ئەوانیش بریتین لە:

١. کێشەی هەرسکردن بەهۆی بەرگەنەگرتنی لاکتۆزەوە ئەگەر بەرگەنەگرتنی لاکتۆزت هەبوو، لەوانەیە تووشی کێشەی هەرسکردن بیت وەک سکچوون و غازات و ئاوسانی گەدە.

٢. کاریگەری ئەگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن چونکە شیر شەکری سروشتی تێدایە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەمەش زیان بە ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە نەخۆشی شەکرە یان هەستیاری ئەنسۆلینیان هەیە.

٣.زۆر خواردنی شیر دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی تر هەبێت. هەروەها خواردنی بڕێکی زۆر کالیسیۆم لە شیرەوە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە هەڵمژینی زینک و ئاسن، کە کانزایەکی سەرەکین بۆ زۆرێک لە ئەرکەکانی جەستە.














گەلەری