سەردێڕ:

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی یەکێتى: سورین لەسەر هەڵوێستمان بۆ حوکمڕانى لە داهاتوودا

PM:07:24:11/11/2024

2592 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، یەکێتى سورە لەسەر هەڵوێستەکانى بۆ حوکمڕانى لە داهاتوودا بەتایبەتى دواى ئەو سەرکەوتنەى لە هەڵبژاردن بەدەستى هێناوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، رەفعەت عەبدوڵا ئەندامى مەکتەبى سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، یەکێتی لەوپەڕی بەهێزیدایەو سورە لەسەر هەڵوێستەکانی بۆ حوکمڕانی لە داهاتودا.

باسی لەوەش کردووە، یەکێتی دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەستی هێناوە یەکێتی دەیەوێت حکومەتێک پێکبهێنرێت، حکومەتی خەڵک بێت و بۆ خزمەتی خەڵک بێت.

دوێنێش، ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، لەم نزیکانەدا دەچینە نێو قۆناغێکی نوێی حکومڕانی لە هەرێم و لە ئێستادا شێوازی حکومڕانیی داهاتوو بۆ یەکێتی لەپێش وەرگرتنی پۆستەکانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێکهێنانی حکومەتی نوێ کاتی دەوێت چونکە رۆڵێکی کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانی خەڵک دەبێت.

باسی لەوەش کرد، نەوەی نوێ کە براوەیەکی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە یەکێک دەبێت لەو لایەنانەی کە یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەن.













گەلەری