سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: گەڕامەوە بۆ پیشەی مامۆستایەتیم

PM:08:13:27/01/2025

4276 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ رایگەیاند، "وەک بەڵێنم دابوو دوای نزیکەی دوو ساڵ چاوەڕوانی جارێکی تر وەک مامۆستا لەقوتابخانە دەستم بەکارکردەوە".


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ رایگەیاند، "دوای تەواوبونی چوار ساڵی پەرلەمانتاری لەگەڵ هاوڕێیانم لەفڕاکسیۆنی نەوەی نوێ مووچەی خانەنشینی و ئیکڕامیە و سەرجەم ئیمتیازاتەکانمان رەتکردەوە چونکە پێمان وابوو ناعەدالەتی زۆری تێدایە و ئێمە نابینە بەشێک لەو نادادیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی دووساڵە داوام کردوە بگەڕێمەوە سەر وەزیفەی پێشوترم کەمامۆستایەتیە بەڵام بەهۆکاری سیاسی چەندین کۆسپ و گرفتم بۆ دروست کرا، ئەمری گەڕانەوەم دوا دەخرا، ئەمڕۆش جارێکی تر وەک مامۆستا دەستبەکار بوومەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، بێگومان لەپاڵ دەوامی قوتابخانە بەردەوام دەبم لە کاری سیاسیم لەناو جوڵانەوەکەم نەوەی نوێ تا گەیشتن بەئامانجە سەرەکیەکانمان کە چەسپاندنی دادپەروەری و و هێنانەکایەی خۆشگوزەرانیە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان".













گەلەری