AM:11:52:09/11/2024
1256 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تا ئێستا ژمارەی تووشبوانی پەتای سکچون و رشانەوە لە شارەزوور چوار هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ماوەی چوار رۆژە پەتای سکچون و رشانەوە لە شارەزوو بڵاوبووەتەوە و بەپێی سۆراغێکی ئێن ئاڕ تیش، ژمارەی تووشبوان چوار هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تا دێت تووشبووی زیاتر روو لە نەخۆشخانە دەکات و بەشێکیشیان دوو جار تووشی پەتاکە بوونەتەوە.
دوێنێش، سارا عومەربەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید رەئوف
بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری ئەو سکچوون رشانەوەی لە شارەزووردا بڵاوبووەتەوە
تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆیە. وتیشی، داوا لە هاوڵاتیانی شارەزوور دەکەین
ئاوی ماڵەوە بۆ خواردنەوە و قاپشۆردن بەکار مەهێنن.
باسی لەوەش کرد، پێویستە هاوڵاتیان تەنها ئاوی بوتڵکراو واتە ئاوی کارگەکانی ئاو بەکاربهێنن بۆ
خواردنەوە و تەنکی ئاوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە و بیشۆن پاشان چاوەڕێ بکەن تا ئاوی
تازە دێتەوە پاشان بەکاریبهێنن.
جوتیار قادر - شارەزوور