سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین دەست پێدەکات

AM:10:09:09/11/2024

9480 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، لە سبەینێوە بارانبارین دەست پێدەکات و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا رێژەی دابارین زیاد دەکات، لە هەندێک کاتیشدا خێرایی با چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.


کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی پێشبینییەکان سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بارانبارین بەڕێژەیەکی کەم تا مامناوەند دەست پێدەکات و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا رێژەی دابارین زیاد دەکات.

باسی لەوەش کردووە، لە هەندێک کاتدا خێرایی با چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و بەم جۆرە دەبن: لە کەرکوک ٢٦ پلە، لە هەولێر ٢٥ پلە، لە دهۆک و سلێمانی ٢٣ پلە.

ئەوەشی خستووەتە روو، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەردەوام دەبێت، بە هەمان شێوەی یەکشەممە خێرایی با چالاک دەبێت. هاوکات، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی رۆژی چوارشەممە، کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.

هاوکات، کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان. دەشڵێت، پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.













گەلەری