سەردێڕ:

کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بریندار بوون

PM:03:25:03/11/2024

1036 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سەنتەری شاری کەلار شەش کەس بریندار بوون.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە سەنتەری شاری کەلار پێکیاندا دا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرەکە و چوار سەرنشین بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، چوار برینداریان لە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سپۆرتاجدا بوون و دوو برینداریان لە مینی پاسەکەدا بوون.

باسی لەوەش کردووە، هەر شەش بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە لایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.













گەلەری