سەردێڕ:

لە ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

PM:02:19:03/11/2024

3296 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، زۆرترین بڕی باران کە ٧٨ ملمە لە قەرەداغ باریوە، کەمترین بڕی بارانیش کە ٢.٣ ملمە، لە رانیە باریوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی شەممەوە تا کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی ٢٥.٦ ملم باران باریوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە سنووری هەڵەبجەی تازە ٥٨.٤ ملم، لە سنووری سەنگاو ٥٧.٤ ملم، لە سنووری خورماڵ ٥٣.٣ ملم، لە سنووری بەرزنجە ٤٢.٣ ملم، لە سنووری بیارە ٤٢ ملم، لە سنووری تەوێڵە ٤٠.٤ ملم، لە سنووری چوارتا ٣٩ ملم، لە سنووری عەربەت ٣٥.٨ ملم باران باریوە.

بەشێکی دیکە لەو ناوچانەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی کە بارانیان لێ باریوە:

سیروان: ٣٤ ملم

کفری: ٣٣ ملم

یاخسەمەر: ٣٠.٤ ملم

پێنجوێن: ٣٠ ملم

هەڵەبجە: ٢٨.٤ ملم

چەمچەماڵ: ٢٧.٣ ملم

ماوەت: ٢٥.٦ ملم

کەلار: ٢٤.٦ ملم

ئاغجەلەر: ٢٤ ملم

دەربەندیخان: ٢٣.٦ ملم

بازیان: ٢٢.٦ ملم

تەکیەی کاکەمەند: ٢١.٦ ملم

مەیدان: ١٩ ملم

شوان: ١٢.٥ ملم

قەڵادزێ: ٧،٥ ملم

دوکان: ٦.٨ ملم

سەرکەپکان: ٤.٢ ملم

هەڵشۆ: ٣.٤ ملم

چوارقوڕنە: ٣.٢ ملم













گەلەری