PM:03:03:02/11/2024
15664 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ـی خانەنشینانی عێراق دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، دوای تەرخانکردنی پارەی پێویست، سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ـی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەموو سەرەتای مانگێک و
لە وادەی خۆیدا مووچەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە و بەهۆی
پشووەوە، دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێک دوا کەوتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگانە وەزارەتی دارایی
عێراق لە وادەی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی دابەش دەکات، هەرچەندە لە سەرەتای مانگی
١١ـداین، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١٠ـیان وەرنەگرتووە.