PM:02:54:31/10/2024
788 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسووریە، وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەڕێگەی جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی خولی پێنجەمی تەواوکەر و شەشەمی مۆڵەتدان بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی زیاتر لە ٨٥٠ ملیۆن پێ سێجا و بەرهەمی نەوتی خاو بە بڕی نزیکەی ٧٥٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوایین هەنگاودا، گرێبەستێک
لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیایەکی بیانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی
مەنسووریە لە پارێزگای دیالە واژۆ کرا.
باسی لەوەش کرد، گرێبەستەکە بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی غازی وڵات،
چونکە پشتگیری لە تۆڕی نیشتمانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات.