سەردێڕ:

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین بۆ نزیکی ٦٠ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە

PM:02:17:28/10/2024

988 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاریی عێراق – چین رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق ئاستى ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت و بگاتە نزیکەى ٦٠ ملیار دۆلار.


حەیدەر روبەیعی سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاریی عێراق – چین بە رۆژنامەى سەباحی راگەیاندووە، بەهۆی زیادبوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و چینەوە، پێشبینی دەکرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو وڵات زیاتر بێت لە قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵی رابردوو کە ٥٤ ملیار دۆلار بوو.

باسی لەوەش کردووە، زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات کاریگەری دەبێت لەسەر ئابووری عێراق، گەشەپێدانی کارگەکان و فراوانکردنی و گواستنەوەی دارایی دێتە ئاراوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا رێژەیەکی زۆر پارەی عێراقی لە ناو بانکی سینشوری چیندا هەیە و دەتوانرێت وەبەرهێنانی لە ناوخۆی عێراقدا پێبکرێت بۆ پێشخستی کەرتی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی بە هاوکاری کەرتی تایبەتی چین.

وتیشی، "عێراق و چین هاوکارییەکی باش لەنێوانیان هەیە لە کەرتی نەوتیدا و دەتوانرێت ئەو هاوکارییە فراوانتر بکرێت بۆ کەرتەکانی دیکە لە عێراق".













گەلەری